ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، کە دانوستانەکانی دوێنێ لەگەڵ لایەنی رووسی زۆر سەخت بوون و مۆسکۆ بەوە تۆمەتبار دەکات کە هەوڵ دەدات پرۆسەی گفتوگۆکان دوابخات، لە کاتێکدا دەکرا دانوستانەکان بگەنە قۆناغی کۆتایی.

سەرۆکی ئۆکراین  جەختی لەوە کردەوە، کە بەشداریی وڵاتانی ئەوروپا لەم پرۆسەیەدا زۆر پێویستە بۆ گەرەنتی کردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد،  کە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن رۆڵی کاریگەر بگێڕن لە سەرخستنی گفتوگۆکان و گەیشتن بە ئەنجامێکی باش کە ئامانج لێی گەیشتنە بە ئاشتییەکی بەردەوام و ئاسایشێکی مسۆگەر بۆ ئۆکرانیا.

لە بارەی دانوستانەکانەوە، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری روسیاش لە جنێف  دەڵێت؛ گفتوگۆکان سەختن، بەڵام کرداری بوون و رایگەیاند، کە گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا بەڕێوەدەچێت.

 هاوکات لەگەڵ ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە، بڕیارە ئەمڕۆ پرسی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان کیێڤ و مۆسکۆدا وەک هەنگاوێکی کردەیی تاوتوێ بکرێت.