کانزا زەردەکە بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد
محەمەد رزگار
١٧ی شوباتی ٢٠٢٦
بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵی کۆچی لە ئاسیا و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
ناوەندە رەسمییەکانی ئاڵوگۆڕی کانزاکان رایگەیاند، گرێبەستە دواخراوەکانی زێڕ بۆ مانگی نیسان بە رێژەی ٪2.34 دابەزیون و گەیشتوونەتە چوار هەزار 928 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، هەروەها نرخی زێڕی نەختینەش بە رێژەی ٪1.59 پاشەکشەی کردووە.
هاوکات، زیو کانزا سپییەکەش بێبەش نەبوو لە دابەزین و نرخەکەی بە رێژەی 2.7% دابەزی، بەمەش هەر ئۆنسەیەک بە 74.51 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
جێگەی ئاماژەیە، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دراوە جیهانییەکان بە رێژەی 0.2%، وایکردووە کڕینی زێڕ بۆ خاوەن دراوەکانی تر گرانتر بێت. هاوکات داخرانی بازاڕەکانی چین، هۆنگ کۆنگ، سەنگافورە و کۆریای باشور بەهۆی جەژنی سەری ساڵی مانگییەوە، کاریگەری هەبووە لەسەر سستیی مامەڵەکان.



