وەزارەتی بەرگری روسیا: 68 درۆنی ئۆکراینمان لەرۆژئاوای روسیا خستەخوارەوە
بڵند
١٥ی شوباتی ٢٠٢٦
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، شەوی رابردوو، هیزەکانی ئۆکراین هێرشیکی چریان لە رێگەی درۆنەوە کردوەتە سەر باشوری روسیا و توانیویانە؛ 68 درۆنیان لە پارێزگاکانی باشوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە بخەنەخوارەوە.
وەزارەتی بەرگری روسیا، ئاماژەی بەوەکردوە، هێزەکانی کیێڤ رۆژانە بەردەوامن لە کردنە ئامانجی باشوری رۆژئاوای روسیا بە درۆن و موشەک.
لای خۆشیەوە ڤلادیمێر پوتنیش جەختی لە پێویستی فراوانکردنی بازنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە کردوەتەوە پاککردنەوەی خاکی روسیا لە هێزەکانی ئۆکراین بە تایبەتی ئەو شوێنانەی دەتوانن بە موشەک و چەکی رۆژئاوایی پێگەکانی روسیا بکەنە ئامانج.



