ئەكسیۆس: ئەمریكا و ئێران سێشەممە لە ژنێف كۆدەبنەوە
١٤ی شوباتی ٢٠٢٦
بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئێران و ئەمریكا بە نێوەندگیری عوممان جارێكی تر لە سویسرا كۆببەوە.
ماڵپەری ئەكسیۆسی ئەمریكی لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو وەفدی ئەمریكا و ئێران خولی دووەمی گفتوگۆكانیان لە ژنێڤ لە سویسرا ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وەفدی ئەمریكا پێكدێت لە ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارید كوشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەرۆكایەتی وەفدی وڵاتەكەی دەكات.
ماڵپەری ئەكسیۆس باسی لەوەشكردووە، چاوەڕوان دەكرێت بەدر ئەلبوسەعید وەزیری دەرەوەی عوممان وەك نێوەندگیر لە دانوستانەكە ئامادە بێت.



