پۆلیتیكۆ: 46%ی خەڵكی ئەمریكا پێشبینی هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهان دەكەن
لازیا عەلی
١٣ی شوباتی ٢٠٢٦
لە ئەنجامی ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەكان، بەشێكی زۆری دانیشتووانی جیهان پێشبینی هەڵگیرسانی جەنگێكی گەورەی جیهانی و بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەكەن لە چەند ساڵی داهاتوودا.
گۆڤاری پۆلیتیكۆ بڵاویكردووەتەوە، بەپێی راپرسییەكی نوێ كە لەگەڵ دەزگای پابلیك فێرست ئەنجامدراوە، نزیكەی نیوەی دانیشتووانی ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا پێیان وایە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا جەنگی سێیەمی جیهان هەڵدەگیرسێت.
لە بەشێكی تری راپۆرتەكەدا هاتووە، رێژەی ئەو كەسانەی ترسیان لە جەنگ هەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیكردووە، نزیكەی سێیەكی بەشداربووانیش لە وڵاتانی رۆژئاوا و 46%ی خەڵكی ئەمریكاش پێشبینی هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهان دەكەن و پێیان وایە ئەگەری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لەو ململانێیانەدا هەیە.
ئەنجامی ئەو راپرسیانەش، رەنگدانەوەی رەوش و دڵەڕاوكێی سیاسی و ئەمنییە لە جیهاندا كە وایكردووە رای گشتی لە وڵاتە زلهێزەكان چاوەڕوانی خراپترین سیناریۆ بن.



