هەفتەی داهاتوو گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بەڕێوەدەچێت
محەمەد رزگار
١٣ی شوباتی ٢٠٢٦
هەفتەی داهاتوو گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ لە پێناو کۆتاییهێنان بە جەنگ بەڕێوەدەچێت
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا 'کرملن' رایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو گەڕێکی تر لە دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکراین ئەنجام دەدرێت و دواتر شوێن و کاتی رەسمی کۆبوونەوەکە دیاری دەکرێت.
لەلای خۆشیەوە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەکرد، واشنتۆن پێشنیازی کردووە گەڕی سێیەمی دانوستانەکان لە مەیامی بێت و کیێڤیش دەستبەجێ رەزامەندی لەسەر نیشان داوە.
ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە لە کاتێکدایە کە رەوش و هێرشەکان بۆ سەر تۆڕی وزەی ئۆکراینبەردەوامە و هەردوولا چاوەڕێی ئەنجامی بەرجەستە لەم گفتوگۆیانە دەکەن.



