بە بەشداری زیاتر لە 50 سەركردە و لێپرسراوانی باڵای جیهان، 62مین خولی كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە ئەمڕۆ 62مین خولی كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش لە ئەڵمانیا بە بەشداری زیاتر لە 50 سەركردە و لێپرسراوانی باڵای جیهان بەڕێوەبچێت و تا 15ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

فول فۆلفكان ئیشتنیگیر رێكخەری كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش رایگەیاند، تەوەری سەرەكی كۆنفراسەكەیان گفتوگۆ دەبێت لەسەر سیاسەتی ترەمپ كە وایكردوە جیهان دووبارە پێویستی بە داڕشتنەوەی تایبەتمەندییەكانی سیستمی نێودەوڵەتی هەبێت و جیهانیش ئاڵوزی زیاتری بۆ دروست ببێت، یەكێكی تریش لە تەوەرەكانیان تاوتوێكردنی دواین پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆكراین و دابەشكردنی هاوكارییەكانە لە جیهاندا لەگەڵ رەوشی مرۆیی و زۆربوونی ژمارەی ئاوارە لە جیهاندا.

چەند سەرچاوەیەكیش رایانگەیاندووە، بڕیارە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای كوردستان بەشداری كۆنفرانسەكە بكەن و چەندین كۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا ئەنجام بدەن.

جێگەی ئاماژەیە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا بەشدار دەبێت.