روسیا واتسئەپی لە وڵاتەکەدا قەدەغەکرد
بڵند
١٢ی شوباتی ٢٠٢٦
بە بیانوی پابەندنەبون بە داواکارییەکان، روسیا بە رەسمی بەرنامەی واتسئەپی لە وڵاتەکەی قەدەغەکرد و کۆمپانیای مێتاش دەڵێت؛ کرملین دەیەوێت زیاتر لە 100 ملیۆن بەکارهێنەری بەرنامەکە روو لەو بەرنامانە بکەن کە خۆی چاودێری دەکات.
دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرملین بە بی بی سی راگەیاندووە، بڕیارەکە "بەهۆی پابەندبوون مێتاوە بوە بە دواکارییەکانی و یاسای وڵاتەکەیەوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر مێتا پابەند بێت بە داواکارییەکانیان دەتوانێت دەست بە کارەکانی بکاتەوە".
ئەم بڕیارەی مۆسکۆ دوای ئەوە هات کە کۆمپانیای "میتا" چەندین جار داواکارییەکانی حکومەتی روسیای بۆ سڕینەوەی ئەو ناوەڕۆکانە رەتکردەوە، کە بە "نایاسایی" و "چەواشەکار" بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سوپای وڵاتەکە دەبینران.
چاودێران پێیان وایە، کە زیادکردنی تایبەتمەندی "کەناڵەکان" لە واتسئەپ بووەتە هۆی ئەوەی روسیا وەک ئامرازێکی بڵاوکردنەوەی زانیاری سەیری بکات، کە بە مەترسیی دادەنێت بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و ئەمەش وایکردوە بڕیاری قەدەغەکردنی بدات.



