لە دەریای کارایبی؛ دوو کەشتی جەنگی ئەمریکا بەیەکیاندادا
بڵند
١٢ی شوباتی ٢٠٢٦
فەرماندەیی باشوری ئەمریکا رایگەیاند،لە دەریای کاربیدا، بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە دوو کەشتی ئەمریکا بەیەکیاندا داوە و بەهۆیەوە دوو کارمەندی هێزە دەریایەیکان بریندار بوون
بە گوێرەی زانیاریەکان، پێکدادانەکە لە نێوان کەشتییەکی تێکشکێنەر (DDG‑103) و کەشتییەکی تری فریاگوزاری و دابینکردنی پێداویستییەکان (T‑AOE‑6) رویداوە.
فەرماندەیی باشووری ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە بەهۆی روداوەکەوە دوو کارمەندی هێزە دەریایەکان بریندار بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت
بە گوێرەی زانیارییەکان روداوەکە لە ئاوەکانی دەریای کارایبیدا رویداوە و کەشتییەکان سەرقاڵی مەشق و ئەرکێکی رۆتینی بوون.



