بەهۆی تەقەكردن لە كەنەدا 10 كەس كوژران و زیاتر لە 20 كەسیش برینداربون سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەش دەڵێت روداوەكە مەرگەساتێكی گەورە بوە.

پۆلیسی كەنەدا ڕایگەیاند، رۆژی چوارشەممە لە یەكێك لە خوێندگەكانی تامبلەر ریج لە ناوچەی بریتش كۆلۆمبیا لە  رۆژئاوای كەنەدا كەسێك تەقەی كردوە و بەهۆیەوە شەش خوێندكار كوژران و 25 كەسیشی برینداربوە. و بەهۆیەوە دە كەس گیانیان لەدەست داوە كە تەقەكەرەكەشیان هەیە و لانیكەم ٢٥ كەسیش بریندار بون كە برینی دووانیان سەختە.

پۆلیس ئاماژەی بەوە كردوە كە تۆمەتباری تەقەكەردنەكە ژنێك بوە كە بە كوژراوی لە خوێندگەكەدا دۆزراوەتەوە و هاوكات تەرمی دوو كوژراوی تریش لە شوێنێكی نیشتەجێبونی ئەو ناوچەیەی تەقەی لێكراوە دۆزراونەتەوە.

مارك كارنی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا، رایگەیاند ئەو روداوە زۆر ترسناك بوە و پرسە و سەرخۆشیی ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە لە روداوی تەقەكردنەكەدا كوژراون ئەو روداوەكەی بە مەرگەسات و توندوتیژیی لەقەڵەم داوە.