بنیامین ناتانیاهۆ، گەیشتە واشنتۆن بۆ کۆبونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و بە گوێرەی زانیارییەکان سەرەتا لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر، نێردراوانی دۆناڵد ترەمپ کۆبوەتەوە و  تاوتوێ دوایین پێشهاتەکانی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان کردوە.

​پێگەی ئاکسیۆس بڵاویکردوەتەوە، ویتکۆف و کۆشنەر پوختەیەکی وردیان لەبارەی خولی یەکەمی گفتوگۆکانیان لەگەڵ تاران پێشکەش بە ناتانیاهۆ و تیمی ئەمنییەکەی کردووە،  ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا چەند سەعاتێک پێش دیداری چاوەڕوانکراوی نێوان ناتانیاهۆ و ترەمپ ئەنجامدراوە، کە بڕیارە  ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبچێت .

یەحیێل لیتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن، کە بەشداری کۆبونەوەکەی کردوە، بە ئاکسیۆسی راگەیاندوە، کە کارەکان هەر لە یەکەم سەعاتی گەیشتنی ناتانیاهۆوە دەستیان پێکردووە.

 ئەم سەردانەی ناتانیاهۆ، حەوتەمین سەردانیەتی  بۆ واشنتۆن،  لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی و بون بە سەرۆک بۆ جاری دووەم