میدیاکانی روسیا: لە بەرانبەر تەرمی 38 سەربازی روسیا، تەرمی هەزار سەربازی ئۆکرانیا رادەستی کێیڤ کرا
بڵند
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئاژانسی ئاڕ تی روسی بڵاویکردوەتەوە، لە پرۆسەیەکی ئاڵۆگۆری تەرمدا لەگەڵ وڵاتی ئۆکراین، روسیا تەرمی هەزار سەربازی ئۆکراینی رادەستی کێیڤ کردووە، لە بەرانبەردا تەرمی 38 سەربازی وەرگرتوەتەوە.
گەرچی تا ئێستا ئۆکرانیا هیچ زانیاریەکی لەسەر ئەو هەواڵە بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام ئەمە جاری یەکەم نییە و چەند جارێک ئەم ئاڵوگۆڕی تەرمە لە نێوان هەردوو وڵاتەکەدا ئەنجامدراوە.
ئاڵوگۆڕی تەرمەکان لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا کە لە ئێستاشدا لە جەنگدان لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتەندایە، کە لە ئەستەنبوڵ کرا لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤدا بە نێوەندگیر تورکیا.
لە 11ی کانونی یەکەمی ساڵی پاردا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی دوای دانوستانەکانی ئیستەنبوڵ، تا ئێستا روسیا زیاتر لە 11 هەزار تەرمی سەربازەکانی ئۆکراینی رادەستی ئەو وڵاتە کردوە، لە بەرانبەردا تەرمی 201 سەربازانی روسیایان لە دەسەڵاتدارانی کیێڤ وەرگرتوە.



