بەهای نەوت و زێڕ ئاستێكی پێوانەیی نوێیان تۆماركرد و نرخی ئۆنسەیەك زێڕ پێنج هەزار و 500 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانی جیهانییەكاندا ، نرخی نەوت و زێڕ بەراورد بە دوێنێ روویان لە بەرزبوونەوە كردووە نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە پێنج هەزار و 586 دۆلار و بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنتیش بە 69 دۆلار و  34سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

پسپۆڕانی ئابوری، هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت و زێر  بۆ گۆڕانكارییەكانی بازاڕ و پێشبینییە ئابورییەكان دەگەڕێننەوە و ئاماژە بەوە دەكەن كە بەرزبوونەوەی نرخەكان لە داهاتوودا بەردەوام دەبێت.

نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لەمساڵدا بەڕێژەی ٪27 نرخی کانزا زەردەکە رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.