لیندسی گراهام: لەبارەی رەوشی سوریاوە قسەم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و ماركۆ رۆبیۆ كرد
ساکۆ
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری كۆمارییەكان رایگەیاند، لەبارەی رەوشی سوریاوە پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپ و مارك روبیۆوە كردووە و پێشهاتەكانیان تاوتوێكردووە.
لیندزی گراهام سیناتۆری دیاری كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە بڵاوكراوەیەكی نوێیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، لەبارەی راگرتنی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان هەسەدە و چەكدارانی سوریا لەگەل دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و مارك روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە گفتوگۆیان كردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئیدارەكەی ترەمپ لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ رۆژئاوای كوردستان و سوریا و راگرتنی پێشێلكاریییەكانی چەكدارانی سوریا بۆسەر هاووڵاتیانی مەدەنی.
ئەوەشی روونكردەوە، سعودیە پێگەیەكی تایبەتی هەیە و دەتوانێت كاریگەریی گەورەی لەسەر حكومەتی سوریا هەبێت، بۆیە هیوادارە ئەو كاریگەرییە لە پێناو بەرژەوەندی ناوچەكە بەكاربهێنێت.



