لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری كۆمارییەكانی ئەمریكا رایگەیاند، پرۆژەیاسایەك، بە ناوی " پاراستی كورد " پێشكەش بە كۆنگرێس دەكات و سزای توند و كەمەرشكێن بۆ ئەو گروپ و وڵاتانە دیاری دەكەن كە هێرش دەكەنە سەر كورد.

لیندسی گراهەم ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە فراكسیۆنی كۆمارییەكان كە یەكێكە لە هەرە دیارترین سیناتۆرەكان و چەندینجار جار پشتیوانیی لە گەلی كورد كردووە، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە، بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێری تێكچوونی رەوشی سوریا دەكەن و دەبینن كوردەكان لەژێر هەڕەشەی حكومەتە نوێیەكەی سوریادان كە لەگەڵ توركیا هاوپەیمانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەستبەرداربوون لە كوردەكان  كارەسات دروستدەكات بۆ ناوبانگ و بەرژەوەندییە ئەمنی و نەتەوەییەكاننی ئەمریكا، چونكە ئەوان هاوپەیمانی سەرەكی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا بوون لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعشدا.

راشیگەیاند، ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاسایەك پێشكەشی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەكات كە ئامانجی سەپاندنی سزای توندە بەسەر هەر وڵات و گروپێكدا كە هێرش بكاتە سەر كوردەكان.

ئەوەشی روونكردووەتەوە، یاسای پاراستنی كورد پشتگیرییەكی بەهێزی هەردوو پارتی كۆماری و دیموكرات بەدەستدەهێنێت و دەبێتە یاسایەكی كاریگەر و بەهێز و سزای كەمەر شكێن بۆ سەرپێچیكاران دیاری دەكات.