وەزارەتی دەرەوەی روسیا ، لێدوانەكانی ستیڤ ویتكۆف نێردەی ئەمریكا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین لەبارەی كەشی ئەرێنیی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و روسیا و ئۆكراین رەتدەكاتەوە و دەڵێت گەیشتونەتە رێگایەكی داخراو .

دوای ئەوەی ویتكۆف لە بڵاوكراوەەیەكدا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاندبوو كە دانوستانەكانیان لەگەڵ هەریەك لە روسیا و ئۆكراین لە ئیمارات بنیادنەر بووە، سێرگی ریابكۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند ، دانوستانەكانی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن لەبارەی ئەو دۆسیانەی لەسەر ئۆكراین لەسەری ناكۆك بوون ، گەیشتوتە رێگایەكی داخراو، لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و روسیاش رایگەیاندووە ، لە ئێستادا كۆسپ لەبەردەم پەیوەندییەكانیان هەیە .

پێشتریش ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین رایگەیاندبوو ، دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا لەگەڵ مۆسكۆ و كیێڤ بنیاتنەر بوە و چەندین بابەتی گرنگ  تاوتوێكراون .

بە وتەی لێپرسراوێكی ئەمریكیش، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دانوستانەكان دەستپێدەكەنەوە .