برێت مەکگۆرک: دۆخی رۆژئاوا جێی نیگەرانییە و جیهان بەهۆی کوردەوە پارێزراوترە
راهۆز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
برێت مەکگۆرک، رێکخەری پێشووی کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، نیگەرانیی خۆی لە دۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەردەبڕێت و جەختدەکاتەوە دەبێت ئاگربەست بەردەوام بێت.
مەکگۆرک لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: "دۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا جێگەی نیگەرانیی قوڵە. دەبێت ئاگربەست جێگیر بێت و بەردەوام بێت".
مەکگۆرک باڵاکەی کۆشکی سپی هۆشداریداوە کە "هەر تێکچوونێکی دۆخی ئەمنی، بەتایبەت لە زیندانەکانی داعش، دەرئەنجامی نێودەوڵەتیی لێدەکەوێتەوە".
مەکگۆرک ستایشی کوردی کردووە و دەڵێت: "کورد لە عیراق و سوریا هاوبەشی جێگیر و بەوەفان و دەبێت بەوشێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بەهۆی ئەوانەوە جیهان زۆر پارێزراوترە".



