ئەکادیمیای زانست و هونەرە سینەمايیەکان (ئۆسکار) لیستی پاڵێوراوانی بۆ 98ـەمین خولی خەڵاتەکان بڵاوکردەوە و فیلمی "Sinners" بە بەدەستهێنانی 16 پاڵێوراو پێشەنگی گرتووە و بەمەش ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی خەڵاتەکەدا تۆمار کرد.

بەپێی لیستەکە، فیلمی "Sinners" کە لە دەرهێنانی رایان کوگلەر-ە، زۆرترین جار پاڵێوراوە، لە دوای ئەویش فیلمی "One Battle After Another"ـی دەرهێنەر پۆڵ تۆماس ئەندەرسن دێت کە 13جار  پاڵێوراوە.

بڕیارە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە 15ی ئازاری 2026لە لۆس ئەنجلەس بەڕێوەبچێت.

لیستی بەشێک لە پاڵێوراوە سەرەکییەکان:

باشترین فیلم:
(Bugonia, F1, Frankenstein, Hamnet, Marty Supreme, One Battle After Another, The Secret Agent, Sentimental Value, Sinners, Train Dreams).

باشترین ئەکتەری پیاو:

تیمۆسی شالامێ (Marty Supreme)، لیۆناردۆ دیکاپریۆ (One Battle After Another)، ئیسان هۆک (Blue Moon)، مایکڵ بی جۆردن (Sinners)، ڤاگنەر مۆرا (The Secret Agent).

باشترین خانمە ئەکتەر:

جێسی بەکلی (Hamnet)، رۆز Бێرن (If I Had Legs I’d Kick You)، رینات رێنسڤ (Sentimental Value)، ئێما ستۆن (Bugonia)، کەیت هەدسۆن (Song Sung Blue).

باشترین دەرهێنەر:

پۆڵ تۆماس ئەندەرسن، رایان کوگلەر، کلۆی ژاو، جۆش سەفدی، یواکیم تریەر.

باشترین فیلمی نێودەوڵەتی:

The Secret Agent (بەرازیل)، It Was Just an Accident (فەرەنسا)، Sentimental Value (نەرویج)، Sirât (ئیسپانیا)، The Voice of Hind Rajab (تونس).