وتەبێژی کۆشکی سپی: رێژەی کوشتن لە ئەمریکا گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە مێژوودا
راهۆز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایدەگەیەنێت، سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ گەڕاندنەوەی یاسا و رێکوپێکی، بووەتە هۆی ئەوەی رێژەی کوشتن لە ئەمریکا بگاتە نزمترین ئاست لە ساڵی 1900ـەوە.
لیڤیت لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "سەرۆک ترەمپ بەڵێنی دا یاسا و رێکوپێکی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان بگەڕێنێتەوە، ئەوەش روودەدات کاتێک سەرۆکێک هێزە فیدڕاڵییەکان بە تەواوی بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارە مەترسیدارەکان و کۆچبەرە نایاساییەکان بەکاردەهێنێت".
بەپێی ئەو ئامارەی بڵاویکردووەتەوە، رێژەی کوشتن لە نێوان ساڵانی 1900 بۆ 2025، لە ئێستادا لە نزمترین ئاستدایە. وتەبێژەکە جەختی لەوە کردووەتەوە: "بەڵێن درا، بەڵێنەکەش جێبەجێ کرا".



