چین رایگەیاند، لە ساڵی 2025دا ئابوری وڵاتەکە لە 5.2٪گەشەی کردوە
بڵند
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سەرەڕای گەشەکردنی ئابوری وڵاتەکەیان، بەڵام دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین رایدەگەیەنن، ساڵی 2025 ساڵێکی پڕ گەشەی ئابوری نەبوە و لە 10 ساڵی رابردوی وڵاتەکەدا کەمترین گەشەی بەخۆیەوە بینیوە،.
بەپێی ئامارە رەسمییەکانی چین، کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراونەتەوە، ئەو وڵاتە گەشەی ئابوری لە ساڵی 2025دا بە رێژەی 5.2 ٪ بووە، بە یەکێک خاوترین هەنگاوەکان دادەنرێت بۆ گەشەی ئابوری و بۆ وڵاتەکە دڵخۆشکەرنییە و ساڵی 2024 گەشەی ئابوری وڵاتەکە 5.4٪ بووە.
سەرەرای گەشەکردنی دووم گەورەترین ئابوریی جیهان، بەڵام ئەمە بە یەکێک لە خاوترین گەشەکانی ئابوری دادەنرێت لە 10 ساڵی رابردووی ئەو وڵاتەدا، هەروەها بە گوێرەی ئامارە رەسمییەکانی نوسینگەی نیشتمانی ئامار دەریانخستووە، کە فرۆشی تاکەکەسی لە مانگی کانوونی دووەمدا بە رێژەی 0.9% زیادی کردووە.
ئەمەش لە دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید-19وە خاوترین خێرایی گەشەی فرۆشی تاکەکەسییە و نیشانەی لاوازی گەشەی ئابوریە لەو وڵاتەدا لە چاو ساڵانی رابردوتردا.2024، وڵاتی چێن رایگەیاند



