بۆ تاوتوێكردنی هەرەشەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ژمارەیەك لەوڵاتانی ئەوروپا، ئەمرۆ یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل كۆدەبێتەوە. 

قوبرس كە لە ئێستادا سەرۆكایەتی یەكێتییەكە دەكات رایگەیاندوە، داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلەی نوێنەرانی یەكێتییەكەیان كردوە، ئەوەش دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند سزا بەسەر 8 وڵاتی ئەوروپی دەسەپێنن تا دەگەنە رێككەوتن لەبارەی گرینلاند.

هاوكات ئۆرسۆلا فۆن دێر لاین سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و ئەنتۆنیۆ كۆستا سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا هۆشدارییان داوەتە ترەمپ لە سزادانی ئەوروپا و بەپێشهاتێكی مەترسیدار ناویان بردوە، راشیانگەیاندوە، ئەو هەنگاوە پەیوەندییەكان لە رێی ئەتڵەسیەوە لاواز دەكات، دوپاتیشیانكردوەتەوە كە ئەوروپا یەكیز دەمێنێتەوە و پابەند دەبێت بە بەرگریكردن لە سەروەرییەكەی .