فڕۆكەوانی ئەوروپا داوا دەكات گەشتی ئاسمانییەکان لە سنور ئێراندا رابگیرێت
زاهیر
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ناوەندەكانی چاودێری گشتە ئاسمانییەكان لە ئەوروپا داوا دەكەن گەشتی فرۆكەوانی لە ئاسمانی ئێران نەكرێت ئەوەش بەهۆی مەترسی هێرشكردنە سەر ئەو وڵاتە.
ئاژانسی سەلامەتی فڕۆكەوانی یەكێتی ئەوروپا داوای لە كۆمپانیاكانیاكانی گەشتی ئاسمانی كردوە كە تا كاتێكی نادیار ئاسمانی ئێران بۆ گەشتی فڕۆكەی گەشتیاری و مەدەنی بەكارنەهێنن.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە كردوە فڕین لە ئاسمانی ئێران لە هەمو بەرزاییەكدا مەترسیدارە و چونكە لە ئەگەری هەر هێرشێكی سەربازیدا ئاسمانی وڵاتەكە بەهۆی قەڵغانی موشەكی و چەكی قورس پارێزراو نابێت.
ئاژانسی سەلامەتی فڕۆكەوانی یەكێتی ئەوروپا جەختی لەوە كردوە بەهۆی ئەو گرژییانەی لە ناوچەكدا هەیە بە ئەگەری زۆر سیستمی دژە ئاسمانی ئێران چالاك كرابێت و ئەوەش مەترسییەكان لەسەر گەشتە ئاسمانی و مەدەنییەكان زیاتر دەكات.



