دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە "سەرچاوەی باوەڕپێکراو"ـەوە پێیگەیشتووە، کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران راگیراوە، لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەک بۆ جێبەجێکردنی سزای سێدارە نییە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیار بوو رۆژی چوارشەممە سزای لەسێدارەدان بۆ خۆپیشاندەرێک جێبەجێ بکرێت، بەڵام پرۆسەکە راگیراوە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە زانیارییەکانی لە سەرچاوەی جێی متمانەوە پێگەیشتووە، بەڵام لە هەمان کاتدا وتی: بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەن تا بزانن "ئەمە بە وردی مانای چییە".

سەبارەت بە کوشتنی خۆپیشاندەرانیش لە ئێران، ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو: "دڵنیام ئەگەر روداوی وا روبدات، هەموومان بە ئێوەشەوە، زۆر نیگەران دەبین".