ئەمریکا پێدانی ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی 75 وڵات راگرت
محەمەد رزگار
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێدانی ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی 75 وڵات راگرت کە عیراق لە نێو ئەو وڵاتانەدایە.
کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاریداوە لە 21ـی ئەم مانگەوە پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی 75 وڵات رابگرێت، کە چەند وڵاتێکی عەرەبی لە ناو لیستەکەدان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن وەزارەتی دەرەوە رێنمایی دراوەتە کونسوڵخانەکانی ئەمریکا، بۆ رەتکردنەوەی داواکارییەکانی ڤیزا بە پشتبەستن بە یاسا کارپێکراوەکان، تا تەواوبوونی هەڵسەنگاندنێکی گشتگیری رێکارەکانی پشکنین و وردبینیکردن.
فۆکس نیوز ئاشکراشیکردووە، لیستی ئەو وڵاتانەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، هەریەکە لە عیراق و سۆماڵ، روسیا، ئەفغانستان، بەرازیل، ئێران، میسر، نەیجیریا، تایلەند، یەمەن و چەند وڵاتێکی تر دەگرێتەوە.



