نەوت بەرزتربووەوە و بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو مانگدا تۆماركرد
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
لە بەردەوامیی هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران و دوایین پێشهاتەكانی ڤەنزوێلا، نرخی نەوت بەرزتر بووەوە و بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو مانگدا تۆماركرد.
لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا بەرمیلێك نەوتی خاو بە 64 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوە كرا كە بەراورد بە رۆژی دووشەممە 28 سەنت بەرزبووەوە.
نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساس گەیشتە 59 دۆلار و 78 سەنت و بە هەمان شێوەی برێنت 28 سەنت بەرزبووەوە.
ئەوەش بەرزترین ئاستە كە هەردوو جۆرەكەی نەوت لە ماوەی دوو مانگدا تۆماری دەكات، شارەزایانیش هۆكاری بەردەوامیی بەرزی نرخی نەوت بۆ هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ هێرشكردنەسەر ئێران و دوا پێشهاتەكانی ڤەنزوێلا دەگەڕێننەوە.



