ترەمپ پێناسی گومرگی بەسەر ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنێت کە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران ئەنجامدەدەن
محەمەد رزگار
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ترەمپ پێناسی گومرگی بەسەر ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنێت کە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێناسی گومرگی بە رێژەی ٪25 بەسەر ئەو هەموو وڵاتانەدا دەسەپێنێت کە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر وڵاتێك بەردەوام بێت لە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەبێت پێناسی گومرگی بەرێژەی 25% بدات بە هەر مامەڵەیەك كە لەگەڵ ئەمریكا دەیكات.
هاوکات، کاڕۆلین لیڤێت وتەبێژی کۆشکی رایگەیاند، هێرشی ئاسمانی لەنێو بژاردەکانی سەرۆکی ئەمریکادایە، بەڵام هەمیشە هەڵبژاردەی دیپلۆماسی لە بژاردەی یەکەمی دۆناڵد ترەمپە.
لەلای خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەی جەنگ و گفتوگۆشن.



