سەرۆکی کوبا: ئامادەین تا دوا دڵۆپی خوێن بەرگری لە وڵاتەکەمان بکەین
محەمەد رزگار
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆکی کوبا وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت: بڕیار لە هیچ کەسێک وەرناگرن و تا دڵۆپی خوێن بەرگری لە نیشتمانەکەیان دەکەن.
میگێل دیاز کانێل سەرۆکی کوبا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، کوبا نەتەوەیەکی ئازاد و سەربەخۆیە و بڕیار لە هیچ کەسێک وەرناگرن، ئەمەش لە وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ کە رایگەیاندبوو، تا کات درەنگ نەبووە بگەنە رێککەوتن.
وتیشی، وڵاتەکەی دەستدرێژی ناکاتە سەر هیچ وڵاتێک، بەڵکو ئەوە ئەمریکایە ماوەی 66 ساڵە دەستدرێژی دەکاتە سەر کوبا، دەشڵێت، ئامادەن تا دڵۆپی خوێن بەرگری لە نیشتمانەکەیان بکەن.
میگێل دیاز کانێل ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان هەڕەشە ناکەن و بەڵکو بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەن.
جێگەی ئاماژەیە، ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس ئاشکرایکرد، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە لە دایک و باوکێکی کۆچبەری کوبی لەدایکبووە، رەنگە ببێتە سەرۆکی داهاتووی کوبا.



