سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەداتە کوبا و دەڵێت: تا درەنگ نەبووە بگەنە رێککەوتن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵەیەتی تروس رایگەیاند، ئەگەر کوبا نەگاتە رێککەوتن روبەڕووی کۆمەڵێک سزا دەبێتەوە کە ئەنجامەکەی دیار نییە چۆن دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کوبا چیتر نە نەوت و نە پارە، هیچ شتێک لە ڤەنزوێلا وەرناگرێت، بۆیە پێشنیاز دەکەم بگەنە رێککەوتن.

ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، ڤەنزوێلا پێویستی بە پاراستن نییە لە لایەن کوباوە؛ چونکە پارێزراوە بەهێزترین هێزی سەربازی لە جیهاندا.