مادۆرۆ لە زیندانی ئەمریكاوە: من تێكۆشەرم و دڵتەنگ نیم
ئاکام
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
لە یەكەم لێدوانیدا لە دوای دەستگیركردنی نیكۆلاس مادورۆ، سەرۆكی دورخراوەی ڤەنزوێلا بە پارێزەرەكەی راگەیاندووە، ئەو باشە و دڵتەنگ نییە.
نیكۆلاس ئێرنێستۆ مادورۆ گێرا، كوڕی نیكۆلاس مادورۆ سەرۆكی دورخراوەی ڤەنزوێلا لە كۆبونەوەی پارتە سۆسیالیستە یەكگرتووەكانی ڤەنزوێلا بڵاویكردەوە، پارێزەرەكانی مادورۆ پەیامی باوكیان پێگەیاندووە و وتویەتی، ئەو دڵتەنگ نییە و باشە و ئەو تێكۆشەرە.
مادورۆی كوڕ بانگەوازێكی گشتی ئاراستەی ڤەنزوێلییەكان كرد بۆ رژانە سەر شەقامەكان و یەكگرتوویی دژی هەڕەشە بۆ سەر سەروەری وڵاتەكە و بەڵێنیدا وەڵامی دەستگیركردنی باوكی بدەنەوە.
راشیگەیاند، لە سەختترین ساتەكاندا گیانی شۆڕشگێڕی ناسنامەی ئەوان دیاری دەكات و یەكڕیزی كلیلی شوێنكەوتنی هەنگاوەكانی چاڤێز و ڕێنماییەكانی باوكیەتی.



