دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، دەسەڵاتی ئەو وەک فەرماندەی گشتی تەنها بە "ئەخلاقی کەسی" سنووردارە، بەبێ گوێدانە یاسا نێودەوڵەتییەکان و کۆت و بەندەکانی تر، کە توانای بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ هێرشکردن، داگیرکردن، یان ناچارکردنی وڵاتان لە سەرانسەری جیهان سنووردار دەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی رایگەیاندوە؛ تەنها بنەما ئەخلاقییەکانم دەتوانێت رێگری لێبکات لە بە کارهێنانی دەسەڵاتەکانی، ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ  ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پڕۆژە بڕیارێكی پەسەندكرد، كە ئامانج لێی سنوورداركردنی دەسەڵاتە جەنگییەكانی دۆناڵد ترەمپە لە ڤەنزوێلا و بەپێی ئەو پرۆژە بریارە ترەمپ  بەبێ گەڕانەوە بۆ كۆنگرێس ناتوانێت ئۆپراسیۆنی تر ئەنجام بدات.

لە چاوپێکەوتنەکەدا سەرۆکی ئەمریکا جەخت لەوەدەکاتەوە، کە بەهۆی کارەکانیەوە بە  بوێرانەوە هەستی بە کاریگەری خۆی کردووە لە  لە سەرانسەری جیهاندا.

لەبارەی ڤەنزوێلاشەوە ترەمپ دەڵێت؛ ئەمریکا دەتوانێت بۆ ساڵانی داهاتوو تێکەڵ بە ڤەنزوێلا بێت و "کات" ماوەی چاودێری راستەوخۆی ڤەنزوێلا لە ژێر هەڕەشەی بەردەوامی کردەوەی سەربازیدا دیاری دەکات.

ترەمپ هۆشداریش دەداتە نێجیریا  و دەڵێت؛ ئەگەر بەدەوام بن لە کوشتنی مەسیحییەکان، بە دڵنیاییەوە هێرشی سەربازی زیاتر دەکەینە سەر ئەو وڵاتە.