ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین، نوێترین ئاماری زیانەکانی سوپای روسیای لە شەڕەکەدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای هێرشەکانەوە لە 24ی شوباتی 2022، سوپای روسیا ملیۆنێک و 158 هەزار و 260 سەربازی لەدەستداوە.

بەپێی راگەیاندنەکەی ئەرکانی گشتی کە ئەمڕۆ16ی تشرینی دووەم بڵاوکراوەتەوە، تەنها لە ماوەی24 سەعاتی رابردوودا، هێزەکانی روسیا 860 کوژراو و برینداریان هەبووە.

هاوکات، زیانە کەلوپەلییەکانی سوپای روسیا بەم شێوەیە بووە:

  • تانک: 11,353 (3ـی زیادیکردووە)

  • ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی شەڕکەر: 23,591 (3ـی زیادیکردووە)

  • ئۆتۆمبێل و تانکەری سووتەمەنی: 67,464 (68ـی زیادیکردووە)

  • سیستمی تۆپخانە: 34,469 (26ـی زیادیکردووە)

  • سیستمی موشەکی فرەهاوێژ: 1,543 (2ـی زیادیکردووە)

  • سیستمی بەرگریی ئاسمانی: 1,244

  • فڕۆکە: 428

  • هێلیکۆپتەر: 347

  • درۆن: 81,286 (409ـی زیادیکردووە)

  • کەشتی و بەلەم: 28

  • ژێردەریایی: 1

    ئەمە لە کاتێکدا دێت کە بە پێی هەواڵی میدیاکانی روسیا، سوپای روسیا بەردەوامە لە پێشڕەوی و بەسیک لە ناوچەکانی ئۆکراینی داگیرکردووە.