سەرۆكی ئۆكراین : ترسمان لە ئەمریكا نییە
شنیار
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
سەرۆكی ئۆكراین رەتیدەكاتەوە ترسیان لە ئەمریكا هەبێت و دەشڵێت پەیوەندییەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەكی پیشەیی و بنیادنەرە .
ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین رایگەیاند ، هەموو جیهان لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەترسن ، بەڵام ئەو ترسە ئۆكراین ناگرێتەوە چونكە كیێڤ دوژمنی ئەمریكا نییە بەڵكو هاوبەشن لە چەندین بواری گرنگدا
سەبارەت بە پەیوەندییەكانیشی لەگەڵ ترەمپ رایگەیاندوە ، پەیوەندییەكەیان ئاساییی و بنیادنەرە .
رەتیشیكردەوە، لە كۆبونەوەكەیاندا كە لە مانگی تشرینی یەكەم بەرێوەچوو ، سەرۆكی ئەمریكا توڕە بوبێت و نەخشەی گۆرەپانی شەڕی فڕێ دابێت
زیلینسكی هیواشی خواست ترەمپ بریار بدات لەسەر دابینكردنی موشەكی تۆماهۆك بۆ ئۆكراین .



