بۆ دووەمجار لەسەریەک ‏لەئەمساڵدا یەدەگی فیدڕالی ئەمریکا رێژەی سودی بانکی 0.25% کەمکردەوە لەئێستادا لەنێوان 4% بۆ 3.75% جێگیرکرا کە نزمترین ئاستە لە رۆژی 2-11-2022.

‏ کۆمیتەی بازاڕی کراوەی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی خێرابوون و فراوانبوونی چالاکییە ئابورییەکان و کەمبوونەوەی هەلی کار، بڕیاری کەمکردنەوەی سودی بانکی دراوە لەکۆی 12 ئەندام 10 دەنگی بەڵێ و 2دەنگی دژ هەبووە .

پێشتر لە رۆژی 17-9-2025 ‏ یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا سودی بانکی بە رێژەی 0.25% کەمکردەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە رێژەکەی دابەزاند.

ئەم بڕیارە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دراوە ئەلیکترۆنییەکان وپشکی کۆمپانیاکان دەبێت، هەروەها نرخی زێر و کانزاکانیش لە بازاڕەکانی جیهان ناجێگیر دەبێت.