کلۆدیۆ کاسترۆ، پارێزگاری ریۆ دی جانیرۆ رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ماددە هۆشبەرەکان دژی رێکخراو  و بازرگانانی ماددەی هۆشبەریان ئەنجامداوە و 81 کەس دەستگیرکراون و 64 کەس کوژراون کە چواریان کارمەندی پۆلیس بوون.

پۆلیسی بەرازیل رایگەیاند: لە هەڵمەتێكی فراوان لە ناوچەی فاڤێلای پێنها لە ریۆ دی جانیرۆ بە مەبەستی دەستگیركردنی قاچاخچی و بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان و باندەكانی تاوانكاری چوار ئەفسەری پۆلیس گیانیان لەدەستداوە .

لە هەڵمەتەكەدا زیاتر لە دو هەزار و 500 پۆلیسی بەرازیل بەشدارییان كردوە و پۆلیس چەكی قورسی لە روبەڕوبونەوە لەگەڵ باندە تاوانكارەكان بەكارهێناوە.

ریۆ دی جانیرۆ دووەم شاری بەڕازیلە، کە زۆرترین دانیشتوانی تێدایە،هەفتەی داهاتوو میوانداری دوو چالاکیی  گرنگ دەکات کە لوتکەی C40، کە سەرۆک شارەوانییەکانی زیاتر لە 100 شاری گەورەی جیهان کۆدەکاتەوە؛  چالاکی دووەمیش، میراتگری بەریتانی بۆ تەختی پاشایەتیە کە خەڵاتی زەوی لێدانی شازادە ویلیام، ساڵانە دەبەخشرێتە پێنج براوە بەهۆی بەشداریکردنیان لە ژینگەپارێزیدا.