بەریتانیا لە درێژەی هەوڵەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتیی كۆچەران، قاچاخچییەكی بە نزیكەی شەش ساڵ زیندانیكردن سزا دا.

ئاژانسی نیشتمانیی تاوانی بەریتانیا بڵاویكردەوە، تاوانبارێكی تریان بە تۆمەتی قاچاخچێتیكردن بە گواستنەوەی كۆچەران لە توركیاوە بۆ ئەوروپا، دەستگیركردووە و بە سزای پێنج ساڵ و حەوت مانگ  زیندانیكردن سزادراوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە، تاوانبارەكە پەیوەندیی بە تۆڕێكی قاچاخچێتیی گواستنەوەی كۆچەرانەوە هەبووە و رۆڵێكی گرنگیان هەبووە لە رێكخستنی گەشتی نایاسایی لە توركیاو ئەوروپاوە بۆ بەریتانیا.