جێگرەکەی ترەمپ: سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران هەبێت
بڵند
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ زۆر روونە لەسەر سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران و سەرۆک دەیەوێت ئێران وڵاتێکی سەرکەوتوو و ئاوەدان بێت.
جەی دی ڤانس ئەوەشی خستوەتەڕوو، دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت پەیوەندیەکی باشیان لەگەڵ ئێران هەبێت، بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە تاران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
جێگەرەکەی ترەمپ وتوشیەتی؛ حکومەتی ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئامرازە دیپلۆماسییەکان بۆ پێشگرتن لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن تارانەوە.
بە وتەی جەی دی ڤانس نەبوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە ئامانجی سەرەکی واشنتۆنە و لە داهاتوویەکی دوریشدا ئەو ئامانجەی ئەمریکا ناگۆڕێت.



