سبەینێ بە ئامادەبوونی  بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی لە گەرمیان بەرێوەدەچێت.

کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەش دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە سەعات 4ـی پاشنیوەڕۆ لە قەڵای شێروانە بەڕێوەدەچێت.