ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لەبارەی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا كۆدەبنەوە
هەساو ئەمیر
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەبارەی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیا و پشتیوانیكردنی زیاتری ئۆكراین كۆببنەوە.
ئاژانسەكانی هە واڵ بڵاویانكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە لۆكسمبۆرگ لەبارەی سەپاندنی 19 سزای نوێ بەسەر روسیادا كۆببنەوە، كە ماوەیەكی زۆرە كاراكردنیان راگیراوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، هەر لە كۆبوونەوەكەیاندا گفتوگۆ لەسەر پشتیوانیكردنی سەربازی و دارایی بۆ كیێڤی پایتەختی ئۆكراین دەكرێ.
ئەو 19 سزایەی بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا تاوتوێی بكەن، پێشتر لە مانگی ئابدا گفتوگۆیان لەبارەوە كردبوو و بڕیاربوو لە ئەیلولی ئەمساڵەوە سزاكان بەسەر روسیادا بسەپێنن، بەڵام بەهۆی هەڵوێستی هەنگاریا و سلۆڤاكیاوە جیبَەجێكردنی سزاكان دواكەوت.



