راپۆڕتێكی نوێی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایدەكات، 887 ملیۆن كەس لە سەرانسەری جیهاندا كە لەژێر هێڵی هەژارییەوەن قوربانی و زیانلێكەوتووی مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوان.

پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نوێترین راپۆڕتیدا ئاشكرایكردووە، مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا كاریگەری بەرچاوی لەسەر هەژاران هەیە، بەجۆرێك لە كۆی زیاتر لە یەك ملیار لەو كەسانەی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، 887 ملیۆن كەسیان بەشێوەیەكی راستەوخۆ رووبەرووی مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بونەتەوە.

راپۆڕتەكە روونیشیكردووەتەوە، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و پیسبوونی هەوا  و لافاو و وشكەساڵی زۆرترین كاریگەریان لەسەر كەسانی هەژار هەبووە، بەشێكی زۆری ئەو قوربانییانەش دانیشتووی ناوچانەكانی باشوری ئاسیا و ئەفریقای باشورن.