ئەوروپا ئامادەکاری دەکات بۆ روبەڕوبوەنەوەی روسیا و دەنگەکانی ناو یەکێتیەکە هاودەنگن و هۆشداری دەدەن؛  کە روسیا تەنها بە شەڕی ئۆکراین رازی نییە، بەڵکو دەستیکردووە بە ئەنجامدانی شەڕێکی تێکەڵاو کە دڵی کیشوەری کۆن دەکات  و لە رێگەی هێرشی ئەلیکترۆنی و هەڵمەتی زانیاری ناڕاست و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو فڕۆکەخانە گەورەکانی ئەڵمانیا و دانیمارک و نەرویج دەکاتە ئامانج.

دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا، هۆشداری توندی داوەتە یەکێتی ئەوروپا و رایگەیاندوە بە ئەگەری زۆرەوە لە ساڵی 2029 دا، روسیا هێرش دەکاتە سەر ئەوروپا و پێویستە وڵاتانی یەکێتییەکە ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ ئەو هێرشە.

فریدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا، کە لە ئێستادا سەرکردایەتی رووبەڕووبوونەوەی سیاسی دەکات لەناو کیشوەرەکەدا، پەرەپێدانی پلانێکی  تۆکمەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو شتەی کە بە "جەنگی تێکەڵاوی رووسیا دژی ئەوروپا" وەسفی کردووە، راگەیاندوە.

ئەو پێی وایە ئەوەی ئەمڕۆ روودەدات درێژکراوەی سیاسەتێکی بەردەوامی روسیایە کە لەسەر بنەمای تێکدانی سەقامگیری نەیاران لە ناوەوە پێش هەر کردەیەکی سەربازی راستەوخۆیە.

لەگەڵ پەرەسەندنی شەپۆلی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و تێکدەرەکان لە چەند وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند کە کیشوەرەکە روبەڕووی شەڕێکی تێکەڵاوی تەواو دەبێتەوە کە لەلایەن روسیاوە بەڕێوەدەچێت.