بۆ وەرگرتنی موشەکی تۆماهۆک، ترەمپ زیلێنسکی بێ هیوا دەکات
بڵند
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، بە ناردنی موشەکی تۆماهۆک بۆ ئۆکراین ناتوانێت کۆگا سەربازییەکانی کەمبکاتەوە و بۆ بەرگریکردن لە خۆی پێویستی بە موشەکەکانە.
دوای ئەوەی چەندین جار زیلینسکی دوای موشەکی تۆماهۆکی لە ئەمریکا کرد و ئەمڕۆش لەگەڵ پوتن کۆبوەتەوە سەبارەت بە پرسی چەنگی روسیا وئۆکراین و مامەڵەکردن بە موشەکی تۆماهۆکەوە، ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند خۆیان پێوستیان بەو موشەکەیە و ناتوانن بیدەنە ئۆکراین
ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند ، پێویستیان بە تۆماهۆک، راستە زۆریان هەیە، بەڵام ناتوانین کۆگاکانیان بەتاڵ بکەنەوە بۆ ئۆکراین.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە تائێستا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ناردنی ئەو مووشەکانە نەداوە و رەنگە پێش ئەوەی هیچ هەنگاوێک بگرێتەبەر جارێکی دیکە لەگەڵ پوتن قسە بکات.
پوتین پێشتر هۆشداری دابوو کە بەکارهێنانی ئەو موشەکانە بەبێ بەشداری راستەوخۆی هێزەکانی ئەمریکا ناتوانرێت و هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەچێتە قۆناغێکی نوێی گرژی لە پەیوەندییەکانی روسیا و ئەمریکادا.
شەوی رابردوش، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، هەرکاتێک روسیا گوێی لە وشەی تۆماهۆک دەبێت ەنادەباتە بۆ گفتوگۆکردن.



