حوسییەکانی یەمەن، پشتراستیان کردەوە، لە هێرشەکانی مانگی  شەشی ئەمساڵدا ئیسرائیلدا بۆسەر یەکێک کۆبونەوەکانیان لە سەنعای پایتەخت، محمد عەبدولکەریم ئەلغمەری، سەرۆکی ئەرکانی سوپاکەیان کوژراوە و راشیدەگەیەنن تۆڵەی دەکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا، حوسییەکانی یەمەن، کوژرانی سەرۆک ئەرکانی سوپاکەیان راگەیەنداوە  ئاماژەیان بەوەکردوە؛ بازنەی ململانێ لەگەڵ دوژمن کۆتایی نەهاتووە و سوپای ئیسرائیل سزای خۆی وەردەگرێت بەرامبەر بەو تاوانەی ئەنجامیان داوە.

لە راگەیەندراوەکەی حوسییەکاندا ئاماژە بە وادەی گیانلەدەستدانی ئەو بەرپرسە سەربازییە نەکراوە، بەڵام مانگی حوزەیرانی رابردوو، پێگەی هەواڵی ئاکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە ئیسرائیل  بۆردومانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سەربازی حوسییەکانی لە سەنعای پایتەختی یەمەن کردوە و هەوڵی کوشتنی سەرۆک  ئەرکان و چەند بەرپرشێکی حوسییەکانی داوە.

ئەلغەمەری جگەلەوەی  سەرۆکی ئەرکانی حوسییەکان بووە، بە ئەڵقەی پەیوەندی   نێوان ئەو گرووپە و سوپای پاسدارانی ئێران دادەنرا، بەتایبەتی سەبارەت بە هەماهەنگی سەربازی و پشتیوانی مەیدانی.

ئەمە لە کاتێكدایە، حوسییەکان لەکاتی هێرشەکەی ئیسرائیلدا و چوار مانگ پیس ئێستا رایانگەیاند بوو، ئیسرائیل شکستی هێناوە لە کوشتنی سەرۆکی ئەرکانی سوپاکەیان و ئەو سەلامەتە.