ترەمپ لە کۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی ژاپۆن دەکات و دواتر بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئاپێک دەکات.

سکۆت بێسانت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سەردانی ژاپۆن دەکات و دواتریش سەردانی کۆریای باشور دەکات بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی ئاپێک، لەوێ لەگەڵ سەرکردەکان کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەی لوتکەی ئاپێک لە 31ـی تشرینی یەکەم و 1ـی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت، بەڵام وادەی وردی سەردانەکەی ترەمپ بۆ ژاپۆن نادیارە.

ئەمە یەکەم گەشتی ترەمپ دەبێت بۆ ناوچەکە لە دوای گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات لە مانگی کانوونی دووەمدا.

هەروەها ترەمپ بەشداری لە لوتکەی کۆمەڵەی گەلانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا لە مالیزیا دەکات کە لە 26 تا 28ـی ئۆکتۆبەر بەڕێوەدەچێت و بەشدار دەبێت لە مەراسیمی ئیمزاکردنی رێککەوتنی ئاشتی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا .