سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەزگای هەواڵگریی ئەمریكای راسپاردوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی نهێنی لە ناو خاكی ڤەنزوێلا، ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی بی 2 ـی ئەمریكاش لەدەوروبەری دورگەكانی ئەو وڵاتە دەركەوتوون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، فەرمانی بە دەزگای هەواڵگریی وڵاتەكەی سی ئای ئەی كردوە چەند ئۆپراسیۆنێكی نهێنی و سەربازیی لە ناو خاكی ڤەنزوێلا ئەنجام بدەن و وتیشی، سەرقاڵی تاوتوێكردنی چەند هێرشێكە دژی مافیای مادە هۆشبەرەكان لە ڤەنزوێلا.

كۆشكی سپی رایگەیاندوە، پلانی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە سنورەكانی ڤەنزوێلا بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچی و بازرگانی مادە هۆشبەرەكان.

نیكۆلاس مادورۆ،  سەرۆكی ڤەنزوێلا ئاشکرایکردووە، ئامانجی ئەمریكا بە ناوی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەكان هێرشكردنە سەر ڤەنزوێلایە و گومان دەكرێت ئەو هێرشەش ئەنجام بدرێت.