سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: پڕۆسەی چەکدانانی حـ.ـەمـ.ـاس بەخێرای ئەنجامدەدرێت و رەنگە توندوتیژی لێبکەوێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، بە شێوەی راستەوخۆ حەماس لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ ئیدارەکەم قسەی کردووە و پێمان راگەیاندووە دەبێت بەخێرای چەک دابنێن، هاوکات رەنگە توندوتیژی لێبکەوێتەوە.

وتیشی، رەنگە حەماس تەرمی هەموو بارمتەکانی لەبەردەست نەمابێت، هەروەها چاودێری ئەو بزوتنەوەیە دەکەین کە پاپەندی رێککەوتنی غەززە دەبێت یاخود نا.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، حەماس ئەوە دەزانێت ئەگەر شتێکی نەخوازراو روبدات لەبارەی غەززەوە من بەرگەی ناگرم.