دوای خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی هاووڵاتییانی کۆماری ماداگاسکار، بە تایبەت نەوەی زێد سەرئەنجام  سەرۆک ناچاربوو، وڵاتەکەی بە فڕۆکەیەکی فەرەنسی بەجێبهێڵێت و ئاژانسی رۆیتەرزیش رایگەیاندووە؛ سوپا دەسەڵاتی گرتوەتە دەست و بڕیار وایە لە ماوەی 60 رۆژدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، دوای بە جێهیشتنی وڵاتەکەی لەلایەن ئەندری راجۆلینا، سەرۆک کۆمارەوە، خۆپیشاندەرانە بە بەشێک لە ئامانجەکانیان گەیشتن و لە ئێستادا سوپا دەسەڵاتی گرتوەتە دەست و دادگای دەستوری وڵاتەکەش داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.

ماداگاسکار یەکێکە لە وڵاتە هەژارنشینکانی ئەفریقا و بە گوێرەی زانیاریەکان زیاتر  لە ٪75 یان  هەژارن و بەهۆی خراپی رەوشیان و نەبونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، زیاتر لە مانگێک خۆپیشاندانیان دەستپێکردوە.

خۆپیشاندانەکە لەلایەن نەوەی زێدەوە سەرپەرشتی دەکرێت؛ کە ئەو کەسانە دەگرێتەوە رێیکەوتی لەدایبونیان لە نێوان ساڵانی 1990 بۆ 2010 دایە و بەرکەوتەی سەرەکیان هەبووە لەگەڵ گەشەکردنی موبایلە زیرەکەکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.