تەقینەوەی کێڵگەیەکی دوو نهۆمی لە ئیتاڵیا سێ پۆلیسی کوشت و ژمارەیەک ئاگرکوژێنەوەشی بریندار کرد

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەنسا، لە ئیتاڵیا کێڵگەیەکی دوو نهۆمی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ پۆلیس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ژمارەیەک ئاگرکوژێنەوە و ئەفسەری دیکەش بریندار بوون.

پۆلیسی وڵاتەکە دەڵێت؛ پێدەچێت تەقینەوەکە بە ئەنقەست بووبێت و لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی دەستبەسەرداگرتنەوەی موڵکێکی داگیرکراوی نایاسایی رویداوە.

 دانیشتووانی موڵکەکە لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا خۆیان لەناو ماڵەکەدا سجن کردووە و بەپێی زانیارییەکان، کاتێک دەسەڵاتداران دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکە کردووە، بوتڵی گازیان کردووەتەوە و لەکاتی کردنەوەی دەرگاکەدا تەقینەوەکە رویداوە.

سەرچاوە هەواڵیەکان دەڵێن؛ ژنێک و براکەی دەستگیرکراون، لە کاتێکدا برایەکی دیکەیان هەڵاتووە.