سوپای پاسداران هۆشداریی دەدات لە داخستنی گەروی هورمز
زاهیر
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
زاهیر
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، ئیدارەی کۆشکی سپی رێککەوتنی نووکلێریی سڤیل لەگەڵ شانشینی عەرەبستانی سعودیە پەسەند ناکات، مەگەر بە مەرجی پەیوەستبوونی رەسمی ئەو وڵاتە بە "رێککەوتنەکانی ئیبراهیم" تایبەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل.
ترەمپ لە رێگەی پۆستێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ روونیکردەوە، رەزامەندیی سەرەتایی داوە لەسەر ئیمزاكردنی رێککەوتنێکی نووکلێریی سڤیل لە نێوان وەزارەتی وزەی ئەمریکا و سعودیە.
جەختیشی کردەوە کە رێککەوتنەکە تەنها بۆ مەبەستی نا سەربازی دەبێت و هیچ پرۆسەیەکی پیتاندنی ماددە نووکلێرییەکان لە ناو خاکی سعودیە لەخۆناگرێت، بە هەمان شێوەی رێککەوتنەکانی تر کە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا ئیمزا کراون.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە، پەسەندکردنی کۆتایی ئەم لەێکگەیشتنە نووکلێرییە "بە تەواوی بەندە" بە چوونەناوەوەی ریاز بۆ ناو رێککەوتنەکانی ئیبراهیم کە بە رێککەوتنێکی "بەڕێز و سەرکەوتوو" وەسفی کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی دژی دروستکردنی دامەزراوەی نووکلێریی سڤیلی بێ پیتاندن نییە، بە مەرجێک پابەندبن بەو مەرجە سیاسی و ئەمنییانەی کە پایەی سەرەکیی سیاستەی دەرەوەی ئەمریکان لە ناوچەکەدا.
سەرچاوەیەکی باڵا ئاشکرای کرد کە وڵاتی کوەیت دوای ئەوەی رووبەڕووی بۆردومان بووەتەوە، دەروازەی سنووریی "عەبدەلی" لەگەڵ عیراق بە شێوازێکی کاتی داخستووە.
سەرچاوەکە راگەیاند: لایەنی عیراقی ئاگادارییەکی لە لایەنی کوەیتییەوە پێگەیشتووە بەوەی دەروازەی سنووریی عەبدەلی بە شێوەیەکی کاتی داخراوە، ئەوەش دوای ئەوەی دەروازەکە رووبەڕووی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووەتەوە.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، رۆمان گۆفمان، بەڕێوەبەری نوێی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل_ موساد، دوو هەفتە لەمەوبەر لە سەردانێكیدا بۆ واشنتۆن لەگەڵ لێپرسراوانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ كۆبۆتەوە و زانیاریی هەواڵگریی وردی لەسەر ئێران پێشكەش كردوون.
تۆرەكە راشیگەیاندووە، گۆفمان زانیاریی هەواڵگریی لەسەر یۆرانیۆم، ئابووریی ئێران و چیای فەئس پێشكەش كردووە كە پەیوەندیی بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە هەیە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكی لە سەرچاوەی جیاوازەوە گواستوویەتیەوە، راتكلیف بە یەكێك لە كەسایەتییە نزیكەكانی ترەمپ دەزانرێت و یەكێكە لە سەرسەختترین ڕەخنەگران و گومانكاران بەرامبەر ئەو لێكتێگەیشتنەی لە 18ی حوزەیرانی ڕابردوودا لەگەڵ ئێران ئەنجامدرا.