کوڕە گەورەکەی ترەمپ بۆ بەڕێوەبردنی تیکتۆک کاندید دەکرێت
بڵند
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە هەواڵی کڕینی کۆمپانیای تیک تۆک کرد لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە و ئاماژەی بەوەشکرد شتێکی باش دەبێت؛ کە بارۆنی کوڕی رۆڵی گەورەی لەو کۆمپانیایەدا بگێڕێت.
کوڕە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ کە تەمەنی 19 ساڵە و زۆر ستایش دەکرێت؛ بەهۆی ئەوەی یارمەتی باوکی داوە بۆ بەدەستهێنانی دەنگدەرانی گەنج، لە هەڵبژاردنەکاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ گەڕایەوە بۆ تیک تۆک و ڤیدیۆیەکی لە پڕۆفایلی خۆی بڵاوکردەوە کە تەنها لە ماوەی چەند سەعاتێکدا زیاتر لە شەش ملیۆن بینەری هەبوو.
سەرۆکی ئەمریکا لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت: "بۆ هەموو گەنجە تیکتۆکەرەکان، من تیک تۆکم رزگار کردووە، بۆیە قەرزاری منن".
دۆناڵد ترەمپ رۆژی دووشەممە فەرمانی جێبەجێکاری ئیمزاکرد بۆ ئەوەی رێگە خۆش بکات بۆ وەبەرهێنەران و سەرمایەداران بۆ کڕینی پشکەکانی تیکتۆک، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە کۆتایدا سەرەڕای دواکەوتنی چارەنوسی تیکتۆک، بەڵام دواجار ئەوە رودەدات و تیکتۆ لەلایەن ئەمەریکاوە دەکڕدڕێتەوە
گەرچی هێشتا وردەکاری بڕیارەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا داوا لە وەبەرهێنەرانی ئەمریکی دەکات کە پشکی زۆرینەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە لە ئەمەریکادا بکڕن.
بەگوێرەی زانیارییەکان یەک دوو ملیاردێر کە ساڵانێکە هاوڕێی سەرۆکن، نزیک دەبنەوە لە گرێبەستێک بۆ بەدەستهێنانی بەشەکەی تیکتۆک لە ئەمریکادا.
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ دەیلی مەیل، جاک ئەدڤێنت، بەڕێوەبەری میدیایی پێشوی تەرەمپ، ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکای کرد و پێشنیازی کرد کە ترەمپ گەنجان بخاتە نێو دەستەی کارگێڕییەوە و رایگەیاند “بارۆن ترەمپ، کوڕی دۆناڵد ترەمپ، دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەرتر لە کۆمپانیاکەدا بگێڕێت.”



