سەرۆکی ئیکوادۆر لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو
محەمەد رزگار
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
سەرۆکی ئیکوادۆر لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو، دوای ئەوەی لەلایەن خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەیەوە هێرشکرایە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی.
دانیال نۆبوا، سەرۆکی ئیکوادۆر ئەمڕۆ سێشەممە، لە هێرشێکی تەقەکردن بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکانی رزگاری بووە، دوای ئەوەی سەدان خۆپیشاندەر لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی.
وەزیری ژینگەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، نزیکەی 500 کەس خۆیان خۆپیشنادانیان کردووە و دەستیانکردووە بە فڕێدانی بەرد بەسەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی، هەروەها جێگەی گوللـە لەسەر ئۆتۆمبێلی ئیکوادۆر هەیە.
دەشڵێت، سەرۆکەکەیان زۆر بەهێز و بوێرە، بەردەوامە لە هەنگاونان بۆ پێشەوە و وەک هەمیشە خشتەی کارەکانی پەیڕەو دەکات.
بۆ بینینی ئۆتۆمبێلەکەی کلیک لێرە بکە.............



